راگهيهنراوى فەرمی
پیرۆزە لە هەردوو گهلى کۆماری عێراق و کۆماری تورکیا.
دەستخۆشی لە حکومەتی عێراق دەکەم و ئەو رێککەوتنە بەرز دەنرخێنم کە لەنێوان کۆماری عێراق و کۆماری تورکیادا واژۆ کراوە بۆ چارەسەرکردنی کێشە بەردەوامەکانی بەڕێوەبردنی ئاو لەنێوان هەردوو وڵاتدا.
ئەم رێککەوتنە هەنگاوێکی بەرچاوە بۆ بەرزکردنەوەی هاوکارییەکانی ناوچەکە و دەستەبەرکردنی دەستڕاگەیشتنێکی بەردەوام بە سەرچاوە ئاوییە گرنگەکان کە گرنگن بۆ بژێوی ژیانی ملیۆنان عێراقی ئهوانهى بەهۆی وشکەساڵی و کەميی ئاوەوە زیانیان بەرکەوتووە.
ئەمریکا پابەندی بەهێزی خۆی بۆ پشتگيرى له عێراق و گەلەکەی دووپاتدەکاتەوە لەپێناو سەقامگیريی زیاتر و خۆشگوزەرانی و ژینگەیەکی بەردەوامدا.
                            
                                
                                
                                
وەڵام بدەوه