سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی بەردی بناغەی پرۆژەی ڕێڕەوی ژیان دادەنێت
ئەمڕۆ چوارشەممە، 5ـی تشرینی دووەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی پڕۆژەی ڕێڕەوی ژیان ( ناسراو بە کۆڕنیش) دادەنێت.
پرۆژەی رێڕەوی ژیان لە سێ دەریاچە پێکهاتووە و بە چواردەوری هەولێردا دەسوورێتەوە، دیزاینەکەی لەلایەن ئەندازیارایانی ناوخۆی و ڕاوێژکارانی ئیتاڵییەوە دانراوە ، ئیدی سیمایەکی جوان بە شاری هەولێر دەبەخشێت و هەولێر دەچیتە قۆناغێکی دیکەوە.
پانی ڕێڕەوی پرۆژەکە نزیکەی 15 بۆ 25 مەترە، هەروەها قووڵییەکەشی پێنج مەترە، ئاوی پرۆژەکە بە دوو ڕێڕەو دابەش دەكرێت و بەشێوەی بازنەیی بە دەوری شار دا دەسوڕێتەوە، لە گەڕەکی شاوەیس و سێبەردان دەست پێدەکات تا دەگاتە ڕێگای سەرەکیی کەرکووک و دواتر ڕێگای مەخموور.


وەڵام بدەوه