Kurdistan Press - هاوكاریی هێزی پێشمەرگەی گەیشت و دەست بە دابەشكردنی دەكرێت هاوكاریی هێزی پێشمەرگەی گەیشت و دەست بە دابەشكردنی دەكرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هاوكاریی هێزی پێشمەرگەی گەیشت و دەست بە دابەشكردنی دەكرێت

وەزارەتی پێشمەرگە، ڕایگەیاند، هاوكاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 10 خرایە سەر هەژماری وەزارەتەكە و سبەی دەست بە دابەشكردنی دەكرێ.
وەزارەتی پێشمەرگە، ڕایگەیاندووە: رۆژی 4/11/2025، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى 10 خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، ئەمڕۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتى بودجە و بەرنامەکان (ژمێریارىی سەربازى) دەست دەکرێت بە تەواوكردنی رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان بۆ تەواوکردنی ئامادەکارییەکان و سبەی پێنجشەممە 6/11/2025، دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
وەزارەتەكە ڕایگەیاندووە: لەم مانگەدا زیاتر لە 97%ـی ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە لەڕێگەی پڕۆژەی (هەژماری من)ـەوە هاوکاریی هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانەی تریش لە رێگەی سیستەمی بانکییەوە هاوکارییەکان وەر دەگرن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه