Kurdistan Press - هەڵوەرین لە یەکێتی بەردەوامە ، بنەماڵەیەکی گەورە هاتنە ناو پارتی . هەڵوەرین لە یەکێتی بەردەوامە ، بنەماڵەیەکی گەورە هاتنە ناو پارتی . | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەڵوەرین لە یەکێتی بەردەوامە ، بنەماڵەیەکی گەورە هاتنە ناو پارتی .

كەسایەتییەكی دیاری هۆزی بندیان بەخۆی و بنەماڵەكەی لەناو یەكێتی پارتیبوونی خۆیان ڕاگەیاند و بەڵێنیان دا، كە دڵسۆز بن بۆ ڕێبازی پارتی و بارزانی.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ـی 11ـی 2025، لقی 23ـی قەرەچووغی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاوی كردەوە، كە ئومێد شەهید سیامەند بندیان دێمەكاری پارتیبوونی خۆی ڕاگەیاند.
ئەوەشی خستە ڕوو، كە "ئەمرۆ بە ئامادەبوونی د . پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێر و سەنگەر کانەبی گەورە، بەرپرسی لقی23ـی قەرەچووغ و کارگێڕانی لق و ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان، پێشوازییان لە بنەماڵەی (ئومێد شەهید سیامەند) دێمەکاری بندیان کە کوڕی شەهیدێکی قارەمانی کوردستانە كرد و خۆی و کوڕ و برا و ئامۆزاکانی پارتیبوونیان ڕاگەیاند ، ئەو خانەوادە شۆڕشگێڕە کە هەمیشە و بەشێکی گرنکی خەبات و تێکۆشانی کوردستان بوون."
لقی23ـی قەرچووغ باسی لەوەش كرد، "هەڤاڵ ئومێد کە پێشتر بەرپرسی کۆمیتەی 3ـی ڕێکخستنی کەندێناوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بەرپرسی فایلی حكوومەت بووە لە مەڵبەندی 20ـی قەرەچووغ."
لقی23ـی قەرەچووغ ئاماژەی بەوەش دا، كە خۆی و بنەماڵەكەی بەلێنیان دووپات كردەوە، كە "دڵسۆز بن بۆ ڕێبازی پارتی و بارزانی."
دەشڵێ: "بەشکۆوە پێشوازیمان لەو خانەوادە تێکۆشەرە کرد بۆ ماڵی گەورەی خۆیان."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا