Kurdistan Press - قەرەبوو کردنەوە دەستی پێکرد قەرەبوو کردنەوە دەستی پێکرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

قەرەبوو کردنەوە دەستی پێکرد

بەپێی بڕیارێكی سەرۆكی حكوومەت، دەست دەكرێت بە قەرەبووكردنەوەی ئەو جووتیارانەی زەوییەكانیان بەر ماستەر پلانی شاری هەولێر دەكەوێت، بەڵام كێشەكە ئەوەبوو ئەو زەوییانە بەناوی خۆیان نەبوو، بۆیە سەرۆكی حكوومەت بڕیارێكی تایبەتی بۆ دەركردن.

ئەمڕۆ شەموو هەشتی تشرینی دووەم، هێمن سەید موراد بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی هەولێر، رایگەیاند، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی بۆ قەرەبووكردنەوەی جووتیاران دەركرد،كێشەیەك چەندان ساڵ بوو هەیانبوو و چارەسەر كرا.

زیاتر گوتی، بەپێی یاسایی چاكسازی ژمارە 117 ساڵی 1970، زەوی لە دەرەبەگ و ئاغاكان وەرگیرایەوە و دراوەتە جووتیاران و بەكاریان دەهێنا، بەڵام كاتێك زەویی ئەم جووتیارانە كەوتووەتە ناو ماستەرپلانی شاری هەولێر، بەهۆی ئەوەی زەوییەكانیان بەناوی خۆیان نەبوو، نەدەكرا قەرەبوو بكرێنەوە.

باسی لەوەش كرد، ئەم جووتیارانە زۆرینەیان لە بەحركە و خەبات و چەند ناوچەیەكی تر بوون، لەم رۆژانە ڕێكارەكانی قەرەبووكردنەوەیان دەست پێ دەكەن.

دەشڵێت، بڕیاری چارەسەركردنی كێشەی 96 جووتیاری سنووری پارێزگای هەولێر بۆ ساڵانی حەفتاكان دەگەڕێتەوە، ئەوكات بڕیاری قەرەبووكردنەوەیان بۆ دەركرابوو، بەڵام تا ئێستە جێبەجێ نەكرابوو، ئێستە بە پێدانی 3% زەوی كێشەكەیان چارەسەر كرا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه