لە چوارچێوەی پرۆژەی داخستنی تێنووسەکان دەزگای خێرخوازیی بارزانی قەرزی هەزاران هاووڵاتی لە هەرێمی کوردستان دەداتەوە و چی دیکە دووکاندارەکان بانگیان ناکهن بۆ قەرزەکانیان.
لە هەرێمی کوردستاندا بە هەزاران خێزان لە رێگەی قەرزەوە لە مارکێت و دووکانەکان کەلوپەل و پێداویستی رۆژانەیان بەدەست دەهێنن، بەهۆی ئەوەی کە مووچە لە کاتی خۆیدا نەدراوە و هەرێمی کوردستان لەژێر فشارێکی گەورەی قەیرانی داراییدا بووە، بەشێکی زۆر لەو هاووڵاتییانەی کە بەقەرز کاڵایان کڕیوە توانای دانەوەیان نەبووە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی چارەسەری کێشەی بەشێک لەم هاووڵاتییانەی کرد و قەرزی بەشێک لە هاووڵاتییانی دایەوە.
موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا کە تێیدا ئامادەبوو گوتی: "بە هاوکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان و چەندین بازرگانی ناوخۆی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئەم پرۆژەیەی کرد و چەندین خێزان سوودمەند بوون.
بەپێی زانیاریەکانی سەعید عەبدوڵا، لە پرۆژەکەدا پێنج هەزار و ٧٧٣ خێزان سوودمەندبوون لە ١١٥ دووکاندار قەرزیان کردووە و بڕی یەک ملیار و ٢٩ ملیۆن و ٩٥٥ هەزار دینار قەرز دراوەتەوە
KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه