Kurdistan Press - فازڵ میرانی : سەرۆكی یەكێتی لەدوایین رۆژی هەڵمەتی هەڵبژاردن سنوری بەزاند فازڵ میرانی : سەرۆكی یەكێتی لەدوایین رۆژی هەڵمەتی هەڵبژاردن سنوری بەزاند | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

فازڵ میرانی : سەرۆكی یەكێتی لەدوایین رۆژی هەڵمەتی هەڵبژاردن سنوری بەزاند

فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی كارگێڕی
مەكتەبی سیاسی پارتی: ئەم قسانەی بافڵ دەیکات ئینسانی ئاقڵ نایکات
فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی كارگێڕی
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، سلووکی بافڵ تاڵەبانی، سلووکی سەرۆک حزب نییە و ئەم قسانەی بافڵ دەیکات ئینسانی ئاقڵ نایكات
زیاتر گوتی، ئەگەر بافڵ تاڵەبانی یەك زەڕە عەقڵی لەسەریدا بێت، چونكە ئەوكاتەی ئەم قسانە دەكات عەقڵی لەدەرێیە و لەسەریدا نیە، هەروەها بافڵ تاڵەبانی بەڕاستی تەواو نیە و پێویستی بە عیلاجە، برادەرانی یەكێتی دەبێت كۆنترۆڵی بكەن.
روونی کردەوە، منداڵ بە قسەكانی بافڵ تاڵەبانی پێدەكەنێت، هەروەها سەرۆكی یەكێتی هاتووەتە سەر ماڵی حازر و سەرۆكی یەكێتی لەدوایین رۆژی هەڵمەتی هەڵبژاردن سنوری بەزاند.
دەشڵێت، من لەبری ئەوانەی دامەزرێنەی یەكێتی بم شەرم دەكەم بافڵ تاڵەبانی سەرۆكم بێت، ئەوان لە 63 سواری دەبابە بوون و با قەبری یەك هەڵنەتەكێنین، چونكە هەڵیتەكێنین هەموو شت دەردەكەوێت.
دەڵێت، سەرۆكی یەكێتی شتی لەخۆی زیاتر دەوت بابی ئەوەی نەوتووە و سەركردەكانی یەكێتی بۆ ناڵێن ئەو قسانە مەكە، هەروەها خەڵكی پێگەیشتوو شەرم دەكەن گوێ لە بافڵ تاڵەبانی بگرن، بۆیە ئەگەر ئیحترامی بابی خۆت بگری باسی بابی من ناكەیت.
لە کۆتایی قسەکانی دەڵێت، لە 16ی ئۆكتۆبەر چیان كرد، كوا كەركوك و خانەقین و شەنگال، هەروەها ئێستاش دەتوانین حكومەت پێكبهێنین بەبێ یەكێتی، سەرکردایەتی ئێستای یەكێتی بە ئینقلاب هاتوون، ئەوان فڕۆكەخانەی سلێمانیان بەداخستندا ئێمە كردمانەوە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه