Kurdistan Press - بارانبارین دەستپێدەکات کاتەکەی ڕاگەیەندرا بارانبارین دەستپێدەکات کاتەکەی ڕاگەیەندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بارانبارین دەستپێدەکات کاتەکەی ڕاگەیەندرا

کەشناسێکی کورد باس لەوە دەکات، کە کۆتایی هاتنی ئەم کەشە وشکە نزیکە و بارانبارین دەستپێدەکات.
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزا لە بواری کەشناسی بڵاویکردەوە: خودای گەورە ویستی لەسەربێت لە 120 کاتژمێری داهاتوو کۆتایی بەم دۆخی وشکی و بێ بارانییە دێت، کە لەسەرەتای وەرزی پایزەوە کەشێکی وشک بێ باران، بەسەر تەواوی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان زاڵە تائێستا لەبەشێکی زۆری ناوچەکانی هەرێم باران نەباریوە تەنها هەندێ لەناوچەکانی دهۆک و زاخۆ و سۆران لەیەک دوو شەپۆلی بارانبارینی لاواز باران باریوە.
باسی لەوەشکردووە: زۆربەی مۆدێلەکانی کەشناسی کۆکن لەسەر ئەوەی لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو یەکەم حاڵەتی ناسەقامگیری گشتگیر ڕوو لەهەرێمی کوردستان دەکات، شەپۆلێکی بارانبارینی سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
دەشڵێت: سوپاس بۆ خودا ئەمڕۆ دووشەممە، گۆڕانکاری زۆرباش لەپێشبینییە سەرەتاییەکانی کەشوهەوا ڕوویداوە شەپۆلەکە جێگیربووە لەتەواوی ناوچەکان، لەشەپۆلێکی لاواز گۆڕاوە بۆ شەپۆلێکی بارانبارینی مامناوەند، هێشتا گۆڕانکاری ماوە لە چەند ڕۆژی بڕو جۆری بارانبارینەکە باشتر ڕوون دەبێتەوە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه