Kurdistan Press - پەیامێک لە وەزارەتی پێشمەرگە پەیامێک لە وەزارەتی پێشمەرگە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەیامێک لە وەزارەتی پێشمەرگە

وەزارەتی پێشمەرگە و راوێژکارانی ئەڵمانیا، هاوکاری دەکەن لە پەرەپێدانی ئەفسەرانی پۆل

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە

وەزارەتی پێشمەرگە بە هاوکاری هێزەکانی ئەڵمانیا، دەستیان کردووە بە ئامادەکردنی پرۆژەیەکی نوێ لە چوارچێوەی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگەدا، کە ئامانجی پەرەپێدانی ژمارەیەکی زۆر لە ئەفسەرانی پۆلە.

ئەفسەرانی پۆل وەک بڕبڕەی پشتی هەر سوپایەک دادەنرێن و کاریگەری زۆریان هەیە لە دروستکردن و سەرخستنی هەموو سوپایەکدا، ئەوان هەمیشە ئەو توێژە سەربازییە گرنگەن کە ڕۆڵی گەورەیان هەیە لە سەرکەوتنی ئەرکە سەربازییەکاندا و کە تیایدا ئەفسەرانی پۆل سەرکردە، ڕاهێنەر و پەروەردەکارن، بۆ دامەزراندنی سوپایەکی سەردەمیانە، سەربەخۆ و ڕاهێنراوی پڕۆفیشناڵ.

لەبەر ئەم هۆیەوە، وەزارەتی پێشمەرگە بە پێویستی زانیوە پەرە بە توانای ئەفسەرانی پۆل بدات. لە چوارچێوەی ئەم ڕێکەوتنەدا، پرۆژەیەکی هاوبەش لەگەڵ وڵاتی ئەڵمانیا جێبەجێ دەکرێت کە لە ئایندەدا جێگای خۆی دەگرێتەوە و هێزی پێشمەرگە سوودی زۆری لێ وەردەگرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه