ڕۆژی شەممە 15ی تشرینی دووەمی 2025 لە پیرمام سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لەو گەنجە كوردانە كرد كە لە 11ی تشرینی دووەمی 2025 و لە ڕۆژی هەڵبژاردن بەهۆی هەڵگرتنی ئاڵای كوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی عێراقەوە ئازار درابوون.
لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی وێڕای سوپاس و دەستخۆشی بۆ بوێری و كوردپەروەرییان جەختی لەوە كردەوە لەپێناو ئاڵای كوردستاندا خوێن و قوربانییەكی زۆر دراوە، ئاڵای كوردستان ئاڵای هەموو كوردێكە و هەر كوردێك مافی دەستووری و یاسایی خۆیەتی كە شانازی بە ئاڵا و پیرۆزییەكانی گەلەكەی بكات. هیچ كەس و لایەنێكیش بۆی نیە لەژێر هیچ بیانوویەك سووكایەتی بە ئاڵای كوردستان بكات یان ڕێگری لە هەڵكردنی بكات.


وەڵام بدەوه