بڕیارە بەمنزیكانە دەست بكرێت بە دابەشكردنی 15 هەزار پارچە زەوی لە سنووری هەولێر، هەوڵی ئەوەش دەدرێت شارەوانییەكانی هەولێر ببێتە یەكەم شوێن كە سەرجەم فەرمانبەرانی سنوورەكە زەوییان وەرگرتبێت.
ئەمڕۆ پێنجشەم 20ـی تشرینی دووەم، مەریوان هادی بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر، رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەكانی هەولێر، تا ئێستە 14 هەزار پارچە زەویی دابەش كردووە.
زیاتر گوتی، بەمنزیكانە 15 هەزار فەرمانبەری تر دەبن بە خاوەن زەوی خۆیان و ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی دەستی پێ كردووە.
باس لەوەش كرد، تا ئێستە 42 هەزار فەرمانبەر فەرمانی وەرگرتنی زەویان لە سنووری شارەوانیی هەولێر گەڕاوەتەوە، ئێستە ئامادەكاری دەكرێت بۆ ئەوەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكان، ببێتە یەكەمین شوێن لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان كە زەویی بەسەر تەواوی فەرمانبەرانی سنوورەكەی دابەش كردبێت.
27ی ئایاری ساڵی رابردوو مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان، بڕیاری دا زەوی بەسەر فەرمانبەرانی كوردستان دابەش بكرێت كە لە رابردوودا سوودمەند نەبوون، قۆناغی یەكەمی پرۆسەكە لە زاخۆ و گەرمیانەوە دەستی پێ كرد، دواتر هەولێر و سلێمانی گرتەوە كە هەر پارچە زەوییەك 200 مەترە
KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
«مێپس»ی دهۆک مێژوو دەگۆڕێت!
1 رۆژ پێش ئێستا
مالکی سەردانی هەولێر دەکات
1 رۆژ پێش ئێستا
هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆی دەربڕی
1 رۆژ پێش ئێستا
شاندێکی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات
1 رۆژ پێش ئێستا

وەڵام بدەوه