هیوا گەیلانی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی راگەیاند
سبەی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەسەر ئاستی باڵا کۆدەبنەوە.
لە ڕۆژانی داهاتووشدا پارتی سەردانی لایەنە سیاسییەکانی دیکە دەکات.
هەموو هەوڵێک دەدەین بۆئەوەی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکبهێنرێت، لەڕابردووشدا نەرمیمان نواندووە بەڵام یەکێتیی نەهاتووەتەوە پێشەوە.
پارتی دیموکراتی کوردستان مەبەستیەتی دوو پەیام بەلایەنەکان بگەیەنێت، یەکەم ڕێکخستنەوەی پەرتەوازەیی نێوماڵی کورد، دووەم، لەگەڵ لایەنە براوەکان یەک پاکێج و گوتارمان هەبێت لە حکومەتی داهاتووی عێراق.


وەڵام بدەوه