Kurdistan Press - سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق دەکات سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 12/2 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کریستۆفەر بۆوم باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق کرد.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پتەوکردنی پەیوەندیی دوولایەنە بە تایبەتی لە بوارەکانی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا .
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا ، چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کەرتە جۆراوجۆرەکاندا تاوتوێ کرا. لەبارەی هەوڵ و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمیش، سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە ئێستا هەلومەر جێکی نوێ بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ هاتووەتە ئاراوە و پێویستە لە سەر بنەمای ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بێت.
سەرکۆنەکردنی هێرشی تیرۆریستی سەر کێڵگەی کۆرمۆر و دۆخی گشتیی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران، هەروەها دوایین گۆڕانکارییەکانی سووریا و پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا ، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوون.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه