کۆمپانیایەکی تورکی داوای جێبەجێکردنی پرۆژەیەکی 25 مێگاواتی بە وزەی خۆر بۆ هەرێمی کوردستان دەکات و، وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان یش ئامادەیی نیشاندا .
لە راگەیاندراوێکدا وەزارەتی کارەبا رایگەیاند:'' کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا پێشوازیی لە سەڵاحەدین یڵدز، سەرۆکی کۆمپانیای هاسیلیی تورکی کرد. هەردوولا باسیان لە دانانی پڕۆژەیەکی 25 مێگاواتی کارەبا بە وزەی خۆر کرد.
بەپێی راگەیاندراوەکە، وەزیری کارەبا ئامادەیی وەزارەتەکەی نیشاندا بۆ پێشکەشکردنی هەموو کارئاسانییەک بۆ هاندانی وەبەرهێنانی بیانی، بەتایبەتی لە بواری وزەی پاک. داتاو زانیاریی پێویست و ڕێنماییەکانی وەزارەت لەم بوارەدا پێشکەش بە کۆمپانیاکە کرا.
بۆ زانین کۆمپانیاکە لە وڵاتی تورکیا بڕی هەزار مێگاوات کارەبا بە وزەی خۆر بەرهەم دەهێنێت و گرێبەستی بۆ 500 مێگاواتی دیکە کردووە و لە ڕێگەی وەبەرهێنانەوە پڕۆژەکانی خۆیان لە هەرێمی کوردستان پەرە پێ دەدەن.


وەڵام بدەوه