ئەمڕۆ شەممە 2025/12/13 بڕێکی زۆری دەرمان و پێداویستی پزیشکی و پێداویستی تاقیگە و نەشتەرگەری و نەخۆشیە درێژخایەنەکان، لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار (مەسرور بارزانی) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەئامادەبوونی بەڕێز (د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە قەزای چەمچەماڵ و ڕادەستی تەندروستی چەمچەماڵ و نەخۆشخانەی گشتی چەمچەماڵ کرا، کە بریتی بوو لە:
65 بابەتی جیاوازی دەرمانی هەستیاری نەخۆشیە درێژخایەنەکان و دەرمانی نەشتەرگەری و فریاکەوتن و پێداویستی پزیشکی بۆ نەشتەرگەری و پێداویستی تاقیگە لەخۆ دەگرێت بە قەبارەی 25 تەن دەرمان و پێداویستی پزیشکی بەبڕی 50 پالێت و خەمڵاندنی بڕی نزیکەی $ 270,000 دوو سەد و هەفتا هەزار دۆلار.
ڕاگەیاندنی
وەزارەتی تەندروستی
13/12/2025


وەڵام بدەوه