Kurdistan Press - پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە

‎بڕیارە سبەی سێشەم شاندی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەبارەی دوو پرس كۆ ببنەوە، پرسی یەكەم تایبەت دەبێت بە گفتوگۆی پێكهێنانی حكوومەتی نوێی هەرێمی كوردستان و بابەتی دووەمیش گفتوگۆیە لەسەر یەكهەڵوێستی و پۆستەكانی بەغدا.  كۆبوونەوەكە لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكرێت و شاندەكەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرۆكایەتیی قوباد تاڵەبانی و ئەندامێتیی رێواز فایەق و دەرباز كۆسرەت و ئامانج رەحیم، سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران دەبێت.

‎هاوكات شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتیی هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و ئەندامێتیی پشتیوان سادق، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و دڵشاد شەهاب، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندییە.

‎بەگوێرەی لێدوانی پێشووی بەرپرسانیان، پارتی و یەكێتی لەسەر كارنامەی حكوومەت گەیشتوونەتە لێكتێگەیشتن، بەڵام كاتێك هاتنە سەر پۆستەكان، كۆبوونەوەكان ئاستەنگیان تێكەوت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه