Kurdistan Press - بەفر و باران بەڕێوەیە بەفر و باران بەڕێوەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەفر و باران بەڕێوەیە

کەشناسی کوردستان بڵاوی کردەوە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت , لە ناوچە شاخاوییەکان و ئەو ناوچانەی نزیکن لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر بارینی دەبێت ( ناوچە سنوریەکان - مێرگەسوور- ئامێدی- سنووری ئیدارەی سۆران- بەشێک لە ئیدارەی ڕاپەرین و چیای سەفین لە پارێزگای هەولێر)  هەروەها پێشبینی بارینی بەفر و کرێوە دەکرێت لە سەنتەری پارێزگای دهۆک و دەورو بەری و ئیدارەی زاخۆ . لە کاتەکانی شەودا ڕێژەی بارینی بەفر و باران و کرێوە زیاتر دەبێت .

کەشی سبەینێ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت , لە کاتەکانیی بەیانیدا کاریگەری شەپۆلی باران بارین و بەفر بارین لەسەر ناوچەکەمان بەردەوامی دەبێت بە تایبەت لە ناوچە سنووریەکان و ناوچە شاخاوییەکان . لە کاتەکانی شەودا کاریگەری ئەو شەپۆڵە لاواز دەبێت و کۆتایی دێت  . 
خێراى با / لەسەرخۆ - مامناوەند   ( 10 – 20 ) کم/ک.
ئاراستەی با /  باکووری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما / بە نزیکی ( 1 تــــــا 3 ) پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
مەوداى بینین /  لەنێوان ( 7 – 9) کم دەبێت لەکات و شوێنی دابارین ( 3-5 ) کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 7 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 4 پلەی سیلیزی
دهۆک : 5  پلەی سیلیزی
زاخۆ  : 4  پلەی سیلیزی
کەرکوک : 9 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 6 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 8 پلەی سیلیزی

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا