Kurdistan Press - هۆکاری گران بوونی دۆلار ئاشکرا کرا هۆکاری گران بوونی دۆلار ئاشکرا کرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هۆکاری گران بوونی دۆلار ئاشکرا کرا

ڕاوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت "هۆکاری گرانبوونی نرخی دۆلار بۆ هەندێک بڕیاری حکوومەت دەگەڕێتەوە و خواست لەسەر کڕینی دۆلار زیادی کردووە، بەرزبوونەوەکە کاتییە."
د.مەزهەر محەمەد، ڕوێژکاری ئابووری سەرۆکوەزیرانی عێراق، ڕایگەیاند "هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بۆ ئەو کاردانەوانە دەگەڕێتەوە کە هەندێک بڕیاردران بۆ پێداچوونەوە بە خەرجییەکان و تواناکانی خەرجی کە پەیوەندییان بە باج و گومرگەوە هەیە، بۆیە بەرزبوونەوەکە کاتییە."
د.مەزهەر محەمەد گوتیشی، ئەو جۆرە بەرزبوونەوەیە ئاساییە و بۆ سیاسەتی دارایی گشتی دەگەڕێتەوە، چونکە ئەگەر داواکاری و خستنەڕوو زۆر بوو نرخ بەرزدەبیتەوە تا خۆی لەگەڵ بنەماکانی دارایی و مالی تازە دەگونجێنێت."
گوتیشی، خۆی نرخی دینار بەرامبەر دۆلار جێگیرە، هەزار و ٣٢٠ دینار بەرامبەر دۆلارێکە، بۆیە حکوومەت بەو جۆرە مامەڵەی لەگەڵ دەکات.
ڕایشیگەیاند، هەرکاتێک ڕێکارەکانی تازەی گومرگی تەواو بوون، چونکە ئەو بڕیارانەی دراون دەست بە جێبەجێکردنیان کراوە، دوای ئەوە نرخی دۆلار ئاسایی دەبێتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه