Kurdistan Press - ئێستا 80 تانک و زرێپۆش گەمارۆی ناوچە کوردنشینەکانیان داوە ئێستا 80 تانک و زرێپۆش گەمارۆی ناوچە کوردنشینەکانیان داوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئێستا 80 تانک و زرێپۆش گەمارۆی ناوچە کوردنشینەکانیان داوە

هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە لەبارەی دۆخی حەلەبەوە پەیامی نوێی دا و ڕایگەیاند: تا ئێستا 80 تانک و زرێپۆش گەمارۆی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە و ناوچە کوردنشینەکانیان داوە و مەترسی گەورە لەسەر ئەو ناوچانە و خەڵکەکەی هەیە، چونکە ڕێگە نادەن هاوکاریی مرۆیی و تەندروستیی بچیتە ژوورەوە.
هەسەدە وتوشییەتی ئەو دۆخەی لە حەلەب دەگوزەرێت مەترسیدارە و ئاماژەیە بۆ ڕوودانی شەڕی گەورە لەگەڵ هەموو ئەو گروپانەی تێوەگلاون.
بەپێی ئامارەکان لە دوێنێوە 7 کەس لە گەڕەکە کوردنشینەکان بە بۆردومانی چەکدارانی دیمەشق شەهیدبوون و نزیکەی 60 کەسیش برینداربوون.
لای خۆشییەوە ڕوانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ مەترسی گەورەی لەسەر گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب ئاشکراکرد و ڕایگەیاند: دۆخی ناوچەکە نزیکە لە قەومانی کارەساتی گەورەی مرۆیی...

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه