فەرماندەیەکی عەرەبی هەسەدە هۆشدارییەکی توند دەداتە چەکدارانی دیمەشق و دەڵێت بە ساغی ناچنە دەرەوە و هەمان چارەنوسی ئەسەدتان دەبێت چونکە کوردەکان بڕیاری ئازادبوونیان داوە و ناتوانن کۆتیان بکەن.
ئەبو عومەر ئیدلبی فەرماندە لە هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە کە بە ڕەچەڵەک عەرەبە پەیامێکی توندی بۆ دەسەڵاتی سوریا و چەکدارەکانی نارد و ڕایگەیاند: دیمەنی جوڵهپێكردنى تانکەکانتان به‌ره‌و شێخ مەقسود، هه‌مان ئه‌و دیمهنانەمان بیردهخەنەوە کە سوپاکەی ئەسەد ویستیان بچنه ناوچه‌ى جەبەل زاویە لهگهڕهكه كوردییه‌كانى حه‌له‌ب و دواتریش خۆتان بینیتان چیان بەسەرهات.
فەرماندەکەی هەسەدە وتویەتی، "با وردتر بۆتان باس بكه‌م، ئەوکاتە ئێمه جگە لەچەکی سوک هیچی دیكه‌مان نەبوو، لەگەڵ ئەوەشدا ئه‌سه‌دمان ناچار به پاشهكشهكردو ئه‌و تانكانهشى هێنابوى بۆسه‌ر ئێمه، ده‌زانن چى به‌سه‌رهات؟ با پێتان بڵێم، وەکو کانزای خراپ به‌جێمان و سه‌رجه‌میان سوتێندران، چونکە ئەم گەلە بەزۆر ناشکێنرێت".
ئەبو عومەر ئیدلبی هۆشداریی توندی داوەتە دیمەشق و چەکدارەکانی و وتویەتی، ئەمڕۆ دەسەڵاتی نوێى سوریا ده‌یانه‌وێت هه‌مان ئه‌و هه‌ڵه‌یه دووباره بكه‌نه‌وه، كه حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى پێش ئەوان كردى و نه‌ک سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، بگرە زۆر خرپیان به‌سه‌رهات، به‌ڵام ئێوه ڕاستییهكتان بیرتان چوه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، گه‌لى كورد له‌سوریا بڕیاری ئازادبونی داوە، ناتوانرێت بگیرێت و کۆتبکرێت."
فەرماندەکەی ڕۆژئاوا وتویەتی لە قسەکانیدا بۆ دەسەڵات و چەکدارەکانی وتویەتی، "چەند چەکت هەبێت، هەرگیز لەچەکی ئەسەد زیاتر و بەهێزتر نابێت، ئەسەد لەکوێ کۆتاییهات؟ لە زبڵدانی مێژودا، چونکە پێیوابوو، تانکەکان دەتوانن ڕەوایەتی دروستبکەن، نه‌ک دروستیان نه‌كرد، به‌ڵكو لوتیشی شكێندرا".
باسی لەوەش کردوە "هەمیشە بێتاوانەکان قوربانین؛ خوێنیان دەڕژێت، ماڵەکانیان وێراندەکرێت، ژیانیان دەدزرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م تاوانانه‌ى ئێستا ده‌كرێن، بهچاودێریى کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌لایه‌ك یاسای قەیسەر هه‌ڵگیراوه‌و له‌لایه‌كى دیكه ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌م حكومه‌ته‌دا ده‌كرێت، هه‌موو ئه‌وانه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ واقیعێك، كه ئه‌م حكومه‌ته شمشێرێکى به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و به‌نیازه بیخاته سه‌ر ملی هەموو سورییەکان".
به‌زمانێكى زبر ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، "ئێوەی گەمژەکان چی دەکەن؟ ئایا درک بەوە دەکەن هەموو تانکێک کە بچێتە ناو ناوچەیەکی نیشتەجێبون بیانویەکی نوێیە بۆ بەردەوامبون لەگەمارۆدانو هەر فیشەکێک کە دهتەقێنرێت خزمەته بهئەجێندا ناوچەییەکان؟ بۆیه تێبگهنو ده‌ستهه‌ڵبگرن، سوریا ئەمڕۆ زۆر لاوازەو ناتوانێت بەرگەی شەڕێکی دیكه بگرێت".
KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕ‌ۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه