سبەی لە سیدەکان کرایە پشوو
پەروەردەی سۆران، دەسەڵاتی پشووی ناوچەکانی بە سنووری قەزای سیدەکان و دۆڵی مەلەکان و ئالانە و خەڵان بیاو لە قەزای خەلیفان داوە و بەشێکی زۆری قوتابخانەکان بەیانییان کردە پشوو
پەروەردەی سۆران بڵاوی کردەوه، ئاگاداری سەبارەت بە دەوامی باخچە و قوتابخانەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆران
بەهۆی بارینی بەفر و نالەباری کەش و هەوا، دوای راوێژ و هەماهەنگی لەگەڵ قائیمەقامەکان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران، بڕیار دراوە لە سنووری قەزای سیدەکان و دۆڵی مەلەکان و ئالانە و خەڵان بیاو لە قەزای خەلیفان، دەسەڵاتی تەواو بدرێتە بەڕێوەبەری قوتابخانەکان، بۆ ئەوەی لە کاتی هەبوونی هەر مەترسییەک بۆ سەر گیانی قوتابیان و مامۆستایان، بتوانن پشوو رابگەینن.
لە دەرەوەی ئەم شوێنانەی کە ئاماژەمان پێداون، لە گشت باخچە و قوتابخانەکانی تری سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆران، دەوام بە شێوەی ئاسایی بەردەوام دەبێت؛ بەڵام ئەگەر سەرما و سۆلەی زۆر هەبوو بەڕێوەبەران دەست هەلاتیان هەیە دەوامی بەیانیان بخەنە کاتژمێر ٨:٣٠ یاخود ٩:٠٠،ـی بەیانی بە پێی بارودۆخی ناوچەکەیان.


وەڵام بدەوه