Kurdistan Press - تەواوی هێزە كوردییەكان كشانەوە تەواوی هێزە كوردییەكان كشانەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

تەواوی هێزە كوردییەكان كشانەوە

دوای رێككەوتنی شەوی رابردوو، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ تەواوی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب كە كورد بوون، ئەو شوێنەیان جێهێشت و چوونە ناو سنووری هەسەدە.

ئەمڕۆ یەكشەم 11ـی كانوونی دووەم، لە بەرەبەیاندا هێزەكانی هەسەدە بە چەند پاسێك لە گەڕەكی شێخ مەقسوودەوە بەرەو ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات شاری حەلەبیان بەجێهێشت، لە كاتێكدا چوار فڕۆكەی چاودێری بۆ دابینكردنی سەلامەتیی كشانەوەیان بە ئاسمانی شارەكەدا دەفڕین.

بەیەك كاروان لە كاتی كشانەوە، نزیكەی 350 ئەندامی هێزەكانی هەسەدە كە لە ناو نەخۆشخانەی گەڕەكی شێخ مەقسوود سەنگەریان گرتبوو، بەرەو ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە لە باكوری ڕۆژهەڵاتی سووریا گواسترانەوە. ئەمەش بەگوێرەی لێكگەیشتنە تەناهییەكانی چەند سەعاتی رابردوو بوو.

پێشتر مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هەسەدە ڕای گەیاند، دوای هەوڵێكی زۆر و بە ناوەندگیری لایەنە نێودەوڵەتییەكان، بە مەبەستی ڕاگرتنی هێرشەكان بۆ سەر دانیشتووانی شاری حەلەب، گەیشتینە لێكگەیشتنێك بۆ گواستنەوەی شەهیدان، برینداران، هاووڵاتییانی مەدەنی گەمارۆدراو، هەروەها شەڕڤانان لە هەردوو گەڕەكی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیەی شاری حەلەبەوە بۆ ناوچەكانی باكور و ڕۆژهەڵاتی سووریا

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه