هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی (١٢) دابەش دەکرێت
ئەمڕۆ ١٣ کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى(١٢) خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتى بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریارى سەربازى) دوای ئەنجامدانی رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان رۆژی پێنج شەممە بەرواری (١٥)ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، دەست بە دابەش کردنی دەکرێت.
لەم مانگەدا، زیاتر لە ٩٧٪ ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە لەڕێگەی پڕۆژەی هەژماری من هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانەی تریش لە رێگەی سیستەمی بانکیەوە وەردەگرن.
#kurdisranpress


وەڵام بدەوه