Kurdistan Press - سەرۆك بارزانی لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئیتالیا كۆبۆوە سەرۆك بارزانی لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئیتالیا كۆبۆوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆك بارزانی لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئیتالیا كۆبۆوە

سەرۆك بارزانی لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئیتالیا كۆبۆوە

لە درێژەی سەردانەكەی بۆ ئیتالیا ڕۆژی پێنجشەممە 22ی كانوونی دووەمی 2026 لە شاری ڕۆما سەرۆك مەسعود بارزانی لەگەڵ بەڕێز گویدۆ كرۆسێتۆ وەزیری بەگریی ئیتالیا كۆبۆوە.

لەو كۆبوونەوەیەدا وەزیری بەرگریی ئیتالیا بە گەرمی بەخێرهاتنی سەرۆك بارزانی كرد، هەروەها ستایشی هەبوو بۆ ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە خەبات و تێكۆشان بۆ گەیشتن بە ئازادی كە وەك پێشمەرگەیەك تەمەنی خۆی لەو ڕێگەیەدا تەرخان كردووە. وەزیری بەرگریی ئیتالیا ئاماژەی بە هەرێمی كوردستان دا وەك نموونەیەكی پێكەوەژیان و سەقامگیری و بە جێگەی شانازیی لە قەڵەم دا. ئەوەشی خستەڕوو كە ئیتالیا دۆستی نزیكی گەلی كوردە و پاڵپشتی گەلی كوردستان دەمێنێتەوە.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا باس لە دوایین پێشهاتەكانی سووریا و بارودۆخی ڕۆژئاڤا كرا و سەرۆك بارزانی جەختی لەوە كردەوە كە دەبێ گەلی كورد لە سووریا پارێزراو بێت. هەر پەیوەست بە بارودۆخی كورد لە سووریا وەزیری بەرگریی ئیتالیا ئەوەی دووپات كردەوە كە نابێ گەلی كورد ئازار بدرێت و دەبێ بپارێزرێن و بە ئازادی بژین.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه