دوو رۆژە سەرۆك بارزانی و سەرۆك وەزیرانی كوردستان لە ئیتاڵیا و داڤۆس، لۆبی بۆ رۆژئاوای كوردستان دەكەن و زۆربەی كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ بەرپرسان، باسی كێشەی رۆژئاوای كوردستانیان كردووە.
سەرۆك بارزانی لە چوارچێوەی سەردانەكەی بۆ ئیتاڵیا، لەگەڵ گویدۆ كرۆسێتۆ وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە لە كۆبوونەوەدا بەرژدی باسی كێشەی كوردیان لە سووریای نوێ كرد.
ئەم كۆبوونەوەی سەرۆك بارزانی لە كاتێكدایە، دوێنی لەگەڵ ئەنتۆنیۆ تایانی جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا كۆبووەوە و لەو كۆبونەوەیەدا، بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەكانی ناوچەكە و سووریا بە گشتی و مەترسییەكانی سەرهەڵدانەوەی داعش تاوتوێ كران، دووپاتیش لە پێویستی چارەسەركردنی كێشە و ئاڵۆزییەكان لە ڕێگەی دیالۆگ و گفتوگۆی ئاشتییانە كرایەوە دوور لە توندوتیژی شەڕ و پێكدادان.
سەرۆك بارزانی لە كۆبوونەوەكانی لەگەڵ ئیتاڵییەكان، باسی مافی كورد لە سووریا و تێكۆشانی درێژی نەتەوەكەی بۆ ئازادی كرد، هاوكات پێداگریی لەسەر چارەسەری كێشەی كورد لە سووریا كردەوە.
هاوكات لەو چەند رۆژەدا سەرۆك بارزانی چەندان پێوەندی تەلەفۆنی لەبارەی كێشەی رۆژئاوای كوردستان لەگەڵ سەرۆك و بەرپرسانی وڵاتانی عەرەبی ئەنجام داوە، چەندان جار لەگەڵ سەرۆكی كاتی سووریا باسی ئەو كێشەیەی كرد.
هاوكات پێوەندییەكی تەلەفۆنی لەنێوان سەرۆك مەسعود بارزانی و شێخ تەمیم بن حەمەد ئەمیری قەتەر ئەنجام درا.
لەو پێوەندییە تەلەفۆنییەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشھاتەكانی سووریا ئاڵوگۆڕ كرا و جەخت لە پێویستیی پاراستنی سەقامگیری و ئاسایش كرایەوە.
ھەردوولا ھاوڕابوون كە پێویستە شەڕ و پێكدادانەكان ڕابگیرێت و ڕێگە لەوە بگیرێت كە شەڕی نێوان عەرەب و كورد ڕوو بدات و كێشەكان لە ڕێگەی حیوار و لێكتێگەیشتن و بە شێوازی ئاشتیانە چارەسەر بكرێن.
دوای كۆبوونەوەكە سەرۆك بارزانی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند، "بۆ ئێمە لە هەموو شتێك گرنگتر، كەرامەت و هەبوونی كوردە، هەرچی پێویست بێت بۆ پاراستنی كەرامەتی گەلی كوردستان چ لە باشوور و چ لە رۆژئاوایی كوردستان ئێمە ئامادەین بیكەین.
لە چوارچێوەی بەشداریكردنی لە 56ـەمین كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆس، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دۆسیەی مافەكانی گەلی كورد لە سووریای كردە ئەجێندای سەرەكیی دیدارە دیپلۆماسییەكانی و لەگەڵ ژمارەیەك لە سەركردە و بەرپرسانی باڵای دنیا، بە دووپاتكردنەوەیەكی بەهێزەوە، داوای پشتیوانیی نێودەوڵەتی و كۆتاهێنان بە نائارامییەكانی ئەو ناوچەیە كرد.
مەسروور بارزانی لە زنجیرەیەك كۆبوونەوەی ئاستبەرزدا، پەیامێكی ڕوون و یەكگرتووی گەیاندە هاوبەشە نێودەوڵەتییەكان كە پێویستە رێز لە مافەكانی گەلی كورد لە سووریا بگیرێت، نابێت پێشێل بكرێن و قوربانییەكی زۆر بۆ ئازادی دراوە.
سەرۆی حكوومەت لە دیداریدا لەگەڵ جاسم محەمەد ئەلبدێوی ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی ھاریكاری وڵاتانی كەنداو، دووپاتی لە پێگەی مێژوویی و سیاسیی كورد لە سووریا كردەوە و رای گەیاند: "دووپات لە رێزگرتن لە مافەكانی گەلی كورد لە سووریا دەكەینەوە و پێویستە كێشەی كورد بەتەواوی بێتە چارەسەركردن، پرۆسەی تەعریب و سڕینەوەی كورد كە 100 ساڵە دەستی پێ كردووە بەتەواوی كۆتایی بێت.
سەرۆكی حكوومەت رژد بوو لەسەر ئەوەی كورد لەو پارچەیە مافی خۆبەڕێوەبەری هەیە و دەبێت مافە سیاسی و كولتوورییەكانی كورد لە سووریا دەستەبەر بكرێت.
هەمان پەیامی سەرۆك وەزیران لە كۆبوونەوەی لەگەڵ دیك شوف سەرۆك وەزیرانی هۆڵەندا دووبارە بووەوە، كە تێیدا مەسروور بارزانی بە راشكاوی گوتی: "پێویستە رێز لە مافەكانی گەلی كورد لە سووریا بگیرێت.".
لە گفتوگۆی لەگەڵ نەواف سەلام سەرۆك وەزیرانی لبنان، سەرۆكی حكوومەت نەخشەڕێگەی چارەسەریشی خستەڕوو و گوتی: "دەبێت كێشەكان بە دانوستان و ڕێزگرتن لە مافەكانی كورد لە سووریا چارەسەر بكرێن،" كە ئاماژەیە بۆ پێویستیی دیالۆگێكی سیاسیی گشتگیر لەبری چارەسەری سەربازی.
هاوكات پێش پەلاماری گرووپە چەكدارەكانی سەربە حكوومەتی سووریا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان، سەرۆك بارزانی لە چەندان كۆبوونەوە دەوری رابەری گەلەكەی بینی و داوای چارەسەری سیاسی و پرسی كوردی لە رۆژئاوا كردەوە.
KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان
KurdistanPress
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە

وەڵام بدەوه