Kurdistan Press - کورد لە هەموو دەرگاکانی ئەمریکا دەدات بۆ پاراستنی ڕۆژئاوا کورد لە هەموو دەرگاکانی ئەمریکا دەدات بۆ پاراستنی ڕۆژئاوا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کورد لە هەموو دەرگاکانی ئەمریکا دەدات بۆ پاراستنی ڕۆژئاوا

بۆ پاراستنی رۆژئاوای كوردستان، نوێنەری حكوومەتی هەرێم لە ئەمەریكا زنجیرەیەك كۆبوونەوەیان لەگەڵ ئەندامانی كۆنگرێس ئەنجام داوە.

هەوڵەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ پاراستنی رۆژئاوای كوردستان لە هەموو ئاستێك لەكاردایە، لە ئەمەریكاش نوێنەری حكوومەت لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە لە گفتوگۆدایە بۆ پاراستنی كورد لە سووریا.

تریفە عەزیز نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند: لە ئەمەریكا بەردەوام لەسەر هێڵن تا بەرپرسانی ئەو وڵاتە ناچار بكەن كار بۆ پاراستنی رۆژئاوای كوردستان بكەن.

گوتیشی، كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ ئەندامانی كۆنگرێسی ئەمەریكا بەردەوامە و تێیدا بە وردی دۆخی ڕۆژئاوایان بۆ ڕوون كردوونەتەوە.

تریفە عەزیز دەڵێت: داوامان لێ كردوون هاوكارمان بن و سەرنجیان بخەنە سەر دۆخەكە، تا خەڵكی سڤیل و بێتاوانی ڕۆژئاوای كوردستان نەبنە قوربانی و ژیانیان پارێزراو بێت.

تریفە عەزیز دووپاتی كردەوە: وەك حكوومەتی هەرێم، پشتیوانی لە هەوڵەكانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ دەكەین بۆ دەستەبەركردنی ئاشتی لە ناوچەكەدا، بەڵام نابێت كورد نادیدە بگیرێت و دەبێـت مافە سیاسی و مەدەنییەكانیان پارێزراو بێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه