Kurdistan Press - | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

گەمارۆی تووندی سەر کۆبانی لە رۆژئاوای کوردستان بەردەوامە و هاوسەرۆکی مانگی سووری کورد لە رۆژئاوای کوردستان دەڵێت، بەهۆی گەمارۆ و سەرماوە "چوار منداڵ گیانیان لەدەستداوە."
 
هەدیە عەبدوڵڵا، هاوسەرۆکی مانگی سووری کورد لە رۆژئاوای کوردستان، ئەمڕۆ شەممە 24-01-2026 ڕایگەیاند، "بەهۆی گەمارۆی تووندی سەر کۆبانی، 4 منداڵ بەهۆی سەرماوە لەو شارە گیانیان لەدەستداوە."
 
چەند رۆژێکە شاری کۆبانی لە رۆژئاوای کوردستان بە تەواوی گەمارۆ دراوە و رێگەکانی شارەکە بە دەرەوە بە تەواوی داخراون و کارەبا، ئاو و دەرمانی لێبڕاوە.
 
لە کۆبانی، لەگەڵ گەمارۆدان و نەبوونی سووتەمەنی و دەرماندا، بەفرێکی زۆر باریوە، ئەوەش دۆخی هاونیشتمانییانی سەختتر کردووە.
 
مانگی سووری کورد لە رێگەی تیمەکانیانەوە لە شاری کۆبانی، زانیارییان لەبارەی گیانلەدەستدانی ئەو چوار منداڵە وەرگرتووە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه