Kurdistan Press - سەرۆک وەزیران بەڕێز مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە نووری مالیکی دەکات سەرۆک وەزیران بەڕێز مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە نووری مالیکی دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆک وەزیران بەڕێز مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە نووری مالیکی دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 1/25، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پیرۆزبایی لە نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانيی دەوڵەتی یاسا کرد، بە بۆنەی کاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ.
سەرۆکی حکومەت وێڕای پیرۆزبایی، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لەپێناو دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ بۆ خزمەتکردنی گشت هاووڵاتییانی عێراق و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێزگرتن لە قەوارەی فیدراڵيی هەرێمی کوردستان.
#kurdisranpress

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه