Kurdistan Press - دانە غاز و نەوتی هیلال لەگەڵ کۆمپانیاکانی کوردستان ڕێکەوتن دانە غاز و نەوتی هیلال لەگەڵ کۆمپانیاکانی کوردستان ڕێکەوتن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دانە غاز و نەوتی هیلال لەگەڵ کۆمپانیاکانی کوردستان ڕێکەوتن

کۆمپانیای دانە غاز و نەوتی هیلال، لەگەڵ هاوبەشەکانیان لە هاوپەیمانی پترۆلیۆم، ڕێککەوتنی فرۆشتنی غازی درێژخایەنیان لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان واژۆ کرد بۆ دابینکردنی 142 ملیۆن پێ سێجا غازی سروشتی ڕۆژانە بۆیان.

کۆمپانیای دانەغاز  و نەوتی هیلال، لە ڕاگەێینراوێکدا ئاماژەیان بەوە کرد:" چەند ڕێکەوتنێکیان واژۆ کردووە، بەپێی ئەم ڕێککەوتنانە ڕۆژانە 142 ملیۆن پێ سێجا غاز بە کۆمپانیاکانی چیمەنتۆ و پۆڵا دەفرۆشرێت، بۆ ماوەی 10 ساڵ و دابینکردنی غازەکە لەگەڵ دەستپێکردنی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی چەمچەماڵ لە نیوەی دووەمی ساڵی 2027 دەست پێدەکات، لەگەڵ پلانی دروستکردنی هێڵی بۆری نوێ کە لەلایەن کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتەوە جێبەجێ دەکرێت بۆ کێڵگەگە".

 لە ڕاگەێینراوەکە هاتووە:" ئەم ڕێککەوتنانە لەگەڵ کۆمپانیاکانی ماس چیمەنتۆ، بازیان چیمەنتۆ، دێڵتا چیمەنتۆ، گاسن چیمەنتۆ، چیمەنتۆی سلێمانی، کە هەموویان لە ناوچەی پیشەسازی بازیان لە پارێزگای سلێمانین، هەروەها کۆمپانیای ڤان ستێل لە پارێزگای هەولێر لە هەرێمی کوردستان واژۆ کراون".

هاوکات بەشدارانی پترۆلیۆم بەهۆی توانای زۆری کێڵگەی چەمچەماڵ کێڵگەکە ئامادە دەکەن بۆ دەستپێکردنی زیاتری بەرهەمهێنانی غاز، هاوبەشەکان بڕیاریانداوە 160 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی وەبەرهێنان بکەن بۆ لێدانی سێ بیری دیکە، بە ئامانجی دابینکردنی غازی زیاتر.

 کۆمپانیای دانەغاز، لە ساڵی 2005 دامەزراوە و یەکەم و گەورەترین کۆمپانیای تایبەتی کەرتی غازی سروشتییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. لە ئێستادا لە بوارەکانی گەڕان و بەرهەمهێنان و گواستنەوەی غاز لە هەریەک لە ئیمارات، میسر و هەرێمی کوردستان کار دەکات. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه