Kurdistan Press - هۆشیار زێباری : ڕۆژانی داهاتوو پڕ دەبن هەڵبەز و دابەز هۆشیار زێباری : ڕۆژانی داهاتوو پڕ دەبن هەڵبەز و دابەز | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هۆشیار زێباری : ڕۆژانی داهاتوو پڕ دەبن هەڵبەز و دابەز

هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، تا ئێستا سەرۆکایەتییەکانی عێراق و پێکهێنانی حکوومەت یەکلایی نەبوونەتەوە و ئەگەری ڕووداوی چاوەڕوان نەکراو هەیە، بۆیە پێویستە هەوڵەکان بۆ چارەسەری بۆ دوو بەرامبەر زیاد بکرێت.

هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی و وەزیری پێشووتری دەرەوەی عێراق لە پەیامێکدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) بڵاوی کردووەتەوە،  ئاماژەی بەوەکردووە كە دیاریکردنی نووری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران بە زۆرینەی دەنگی لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و دیاریکردنی 27ـی ئەم مانگەش بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکۆمار، لە سیاسەتی عێراقدا مانای ئەوە نییە قەیرانەکان، دیاریکردنی سەرۆکایەتییەکان و پێکهێنانی حکوومەت یەکلایی بووەتەوە.

زێباری نووسیویەتی: "ڕۆژانی داهاتوو پڕ دەبن لە ڕووداوی چاوەڕواننەکراو و هەڵبەز و دابەز، هەربۆیە پێویستە هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی دۆخەکە و تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە، دوو هێندە زیاد بکرێن."

بڕیارە سبه‌ی سێشەممە (٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦)، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکۆمار کۆ ببێتەوە. بە گوێرەی پەیڕەو، دانیشتنەکە پێویستی بە ئامادەبوونی دوو لەسەر سێی ئەندامانی پەرلەمان هەیە بۆ تەواوکردنی ڕێژەی یاسایی.

بۆ پۆستی سەرۆکۆمار، کە بەپێی نەریتی سیاسیی عێراق لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ـەوە پشکی پێکهاتەی کوردە، ١٩ بەربژێر کێبەرکێ دەکەن، کۆبوونەوەکەش پێویستی بە ئامادەبوونی دوو لەسەر سێی پەرلەمانتاران هەیە و بە دەنگدانی نهێنی و ڕاستەوخۆی پەرلەمانتاران، سەرۆکۆمار هەڵدەبژێردرێت، ئەم پۆستەش بەگوێرەی عورفی سیاسی دوای ساڵی 2003 پشکی کوردە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه