Kurdistan Press - رێنوێنی بۆ دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی گرێبەست دەرچوو رێنوێنی بۆ دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی گرێبەست دەرچوو | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

رێنوێنی بۆ دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی گرێبەست دەرچوو

رێنوێنیی دابەشكردنی زەوی گەیشتە فەرمانگەكانی حكوومەت بۆ ئەوەی فەرمانبەرانی گرێبەست دەست بكەن بە پڕكردنەوەی فۆرم.

ئەمڕۆ سێشەم 27ـی كانوونی دووەم، شێروان كەریم نوێنەری فەرمانبەرانی گرێبەست،  راگەیاند، ڕێنوێنیی گەیشتە گشت داودەزگاكانی حكوومەت بە مەبەستی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی گرێبەست.

باسی لەوەش كرد، پێویستە فەرمانبەران و فەرمانگەكان پەلە بكەن و هاوكاربن بۆ ئەوەی بە زووترین كات فۆرمەكان بگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی شارەوانی.

پێشتر بە فەرمانی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕەزامەندیی درا لەسەر تەرخانكردنی زەوی نیشتەجێبوون بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست، كە ماوەی خزمەتی كردەییان لە هەشت ساڵ كەمتر نەبێت.

هەمان مەرج و ڕێكارەكانی هاتوو لە ڕێنوێنیی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینان لە هەرێمی كوردستان ژمارە (2)ـی ساڵی (2024)ـی هەمواركراو، بەسەر فەرمانبەرانی گرێبەستیش جێبەجێ دەكرێت.

لە 27ـی ئاداری 2024، لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لەسەر فەرمانی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیران، بڕیار درا بە دابەشكردنی زەوی بەسەر هەموو ئەو فەرمانبەرانەی سوودمەند نەبوونە لە وەرگرتنی زەوی. بڕیارەكە لە 28ـی ئایاری 2024 لە ڕۆژنامەی وەقائیعی كوردستان بڵاو كرایەوە.

لە هەرێمی كوردستان نزیكەی 30 هەزار فەرمانبەری گرێبەست هەن، بۆ ئەوەی هیچ جیاوازییەك لەگەڵ فەرمانبەری هەمیشەیی نەبێت، سەرۆكی حكوومەت فەرمانی دابەشكردنی زەویی پێداون.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه