لیندسی گراهام، سیناتۆری ئەمهریکا، داوا لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمهریکا دەکات پاڵپشتی لە خۆپیشاندەرانی ئێران و کورد لە سووریا بکات و هۆشداری دەدات کە پشتگوێخستنیان هەڵەیەکی مێژوویی دەبێت، ئەمەش لە کاتێکدایە بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا، ئیدارەی ترەمپ دۆخی ناوچەکە تاوتوێ بکات.
لە پۆستێکدا لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس)، گراهام رایگەیاند: "نزا دەکهم بۆ ترەمپ و تیمی ئاسایشی نیشتمانییەکەی تاوەکوو بڕیاری دروست بدەن بۆ پاراستنی ئەمهریکا لەم کاتە مەترسیدارەدا." و دەڵێت "مێژوو دەریخستووە پێویستە ئەمهریکا پاڵپشتی ئەو کەسانە بکات کە لەگەڵیدا وەستاون و بەرەنگاری لایەنە شەڕەنگێزەکان ببنەوە."
گراهام نووسیویەتی: "مێژوو پێمان دەڵێت ناکرێت لەگەڵ شەڕانگێزان ڕێککەوتن بکرێت، بەڵکو دەبێت تێکبشکێنرێن،" و جەختی لەوەش کردەوە نابێت هاوپەیمان و هاوبەشەکانی ئەمهریکا لە ساتە پڕ لە قەیرانەکاندا بە تەنیا جێ بهێڵرێن.
ئەو سیناتۆرە کۆمارییە هێرشەکەی ساڵی ٢٠١٢ی شاری بنغازی لە لیبیا وەبیر خەڵک دەهێنێتەوە و بە توندی رەخنەی لە هیلاری کلینتۆن، وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمهریکا گرت و رایگەیاند، پشتگوێخستنی خەڵکەکەی لەوێ لەلایەن ئەمهریکاوە هێشتا کاریگەرییەکی زۆری لەسەری هەیە.
گراهام گوتیشی: "دەترسم هەمان ئەنجام ڕوو بدات ئەگەر واشنتن پشت لەوانە بکات کە ئەمڕۆ دژی ستەمکاری دەوەستنەوە”.
ئهوهشی خستووته ڕوو: "دەبێت خەڵکی ئێمە ئەو کەسانەش بگرێتەوە کە لە بەرامبەر ستەمکاریدا دەبنە دۆستی ئەمهریکا، وەک خۆپیشاندەرانی ئێران و کوردە ئازاکان."
گراهام هۆشداری دا پشتگوێخستنی گەلی ئێران و کورد وەک "ملیۆنێک جار گەورەتر لە کارەساتی بنغازی" دەبێت، و جەختی لەسەر تێڕوانینی خۆی کردەوە کە متمانەی ئەمهریکا و بەرپرسیارێتی ئەخلاقی وڵاتەکە لە مەترسیدایە.
لە کۆتاییدا گراهام متمانەی خۆی بە ترەمپ دەربڕی و ستایشی کرد و رایگەیاند، پێیوایە لە کۆتاییدا ترەمپ بڕیارە دروستەکە دەدات.
KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه