Kurdistan Press - بەرپرسێكی نەمسا داوا دەكات دان بەڕۆژئاوای كوردستان بندرێت بەرپرسێكی نەمسا داوا دەكات دان بەڕۆژئاوای كوردستان بندرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەرپرسێكی نەمسا داوا دەكات دان بەڕۆژئاوای كوردستان بندرێت

بەرپرسێكی نەمسا داوا لە ئەمەریكا و ئەوروپا دەكات، ددان بە كۆماری ڕۆژئاوای كوردستاندا بنێن و داواش لە وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دەكات، سنوورێك بۆ تۆم باراك دابنێت.

گانسەر فێلینگەر سەرۆكی لیژنەی نەمسا بۆ فراوانكردنی ناتۆ ڕای گەیاند، داوا لە یەكێتیی ئەوروپا، ئەمەریكا و ناتۆ دەكەم، ددان بنێن بە كۆماری ڕۆژئاوا و بەرگریی لێ بكەن، كە لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات دابمەزرێت و بناسرێت.

دەشڵێت: "كۆماری ڕۆژئاوا هاوپەیمانی ئێمەیە، باشترین هاوپەیمانی رۆژئاواش دەبن لە ناوچەكەدا".

بەرپرسە نەمساییەكە لە پەیامێكی تریشدا كە ئاراستەی مارك رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكای كردووە، داوا دەكات سنوورێك بۆ تۆم باراك باڵوێزی ئەمەریكا لە توركیا دابنێت كە هاوكات نوێنەری سەرۆكی ئەمەریكایە بۆ كاروباری سووریا.

 نووسیویەتی: بەبێ هیچ هۆكارێك كوردی هاوپەیمانمان دەكاتە قوربانی داعش و ئەبو محەمەد جۆلانی كە مەبەستی لە ئەحمەد شەرع سەرۆكی ئێستەی سووریایە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه