وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لەسەر بابەتی فەسڵکردنی قوتابیەکەی کەرکووک هاتە دەنگ
د.ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە: "دوای ئەوەی کە قوتابییەکی کورد لە کەرکوک بەناوی ( دیار خلیل) لە (خوێندنی سیستمی ئیتحادیی لە قوتابخانەیەکی ناحکومی) بەهۆی ئەوەی لەوانەی هونەردا وێنەی ئاڵای کوردستانی کێشابوو، لە قوتابخانەکە بڕیاری دوورخستنەوەی دەدرێت."
ئەوەشی خستووەتە روو: "کاتیک بابەتەکەم پێگەیشت راستەوخۆ مامۆستا کامران (بەرێوەبەری خوێندنی کوردی) م راسپارد کە بەهیج جۆرێک ئەمە نابێت قبوڵ بکرێت و قسە لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی کەرکوک بکەن (حکومەتی فیدراڵ)، قسەی لەگەڵ کردوون و بەڵێنیان دابوو سبەی چارەسەری بابەتەکە دەکەن و لێپرسینەوەش لە قوتابخانەکە دەکەن."
هەروەها وەزیری پەروەردە راشی گەیاندووە: "بڕیاریشمدا پارەی خوێندنەکەی لە ئەستۆ بگرم وەک پاڵپشتیەک بۆ ئەو ئازیزە و دڵنیابن ئەو منداڵە بێ خوێندن نامێنێتەوە بابەتەکە چارەسەر دەبێت و جیا لەوەش هەموو قوتابخانە کوردییەکانی ئێمە لە کەرکوک لەبەردەمیدا کراوەیە."


وەڵام بدەوه