بەڕێوبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، شەپۆلێکی بارانبارین و بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە.
ئەمڕۆ هەینی، 6ـی شوبات، بەڕێوبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو. لە کاتەکانی درەنگانی شەو نمە باران و بارانی مامناوەند دەبارێت کاریگەری دابارین بۆ ئەمشەو زیاتر لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی هەرێم دەبێت پاشان بۆ ڕۆژی شەممە باران بارین لە زۆربەی ناوچەکان دەبێت، هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان بەفر بارین دەبێت. پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمار کراوەکانی دوێنێ.
سبەی شەممە، 7ـی شوبات، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی، ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت، لە زۆربەی ناوچەکان نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی دەبارێت هەروەها لە ناوچە سنووریەکان بەفربارین دەبێت. لە شەودا کاریگەری باران زیاتر دەبێت کە هەندێک کات بە شێوەی لێزمە باران دەبێت .پلەی گەرما 2 بۆ 4 پلە نزم دەبێتەوە.


وەڵام بدەوه