ئەمرۆ سێشەممە 2026.3.3، بەسەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە چوارچێوەی پلانی ستراتیژی پارێزگای هەولێر بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخی گشتی و دابینکردنی سەقامگیریی هەمیشەیی بۆ دانیشتووانی سنووری پارێزگاكە، دووەمین کۆبوونەوەی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگا تایبەت بە هەڵسەنگاندنی دۆخی گشتیی و پێشهاتەکان ئەنجامدرا.
لە کۆبوونەوەکەدا، کە لە دیوانی پارێزگا بەڕێوەچوو و هەریەك لە جێگری پارێزگار، قائیمقامی ناوەندی، سەرۆكی شارەوانی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانیەكان، بەڕێوەبەرانی پۆلیس، پۆلیسی هاتووچۆ، زێرەڤانی، بەرگری شارستانی، سەرۆكی لقی هەولێری مانگی سووری عێراقی و نوێنەرانی دەزگای خێرخوازی بارزانی و ئاسایش و ئاسایشی بازگەكان و بەڕێوەبەرانی كاروباری ناوخۆ و قەیرانەكانی پارێزگا و چاودێری بازرگانی ئامادەی بوون، چەند بڕیار و ڕێکارێکی گرنگ بۆ قۆناغی داهاتوو پەسەندکران و ئەرك و كارەكان بەپێی پێویستی بەسەر لایەنەكان دابەشكرا و جەخت لە پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی گیان هاووڵاتییان كرایەوە و سەرجەم دامەزراوەکان خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
سەبارەت بە ڕێکخستنەوەی ڕێکارەکانیش، بڕیاردرا بە نوێکردنەوە و توندکردنی ڕێکارە کارگێڕی و ئەمنییەکان بە جۆرێک کە گونجاو بێت لەگەڵ پێشهاتە نوێیەکان و سەجەم ئەندامانی ژووری ئۆپەراسیۆنیش ڕاسپێردران بۆ بەدواداچوونی مەیدانی و چاودێریکردنی وردی بارودۆخەکە لەپێناو ڕێگریکردن لە هەر گرفت و پێشهاتێکی نەخوازراو


وەڵام بدەوه