پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان
لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و سەرجەم ئەندامانی یەکێتیی زانایان دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم .
زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان، ڕۆڵێکی گرنگ و کارایان لە خزمەتکردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و داکۆکیکردن لە پرسە نیشتمانییەکان و مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان هەیە کە جێگەی ڕێز و پێزانینە .
هیوادارم زانایانی ئایینی کوردستان، بەردەوام بن لە کارکردن لە پێناو بەهێزکردنی بنەماکانی میانەڕەوی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان و بەرەنگاربوونەوەی هزری توندڕۆیی .
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 2026/9/21
21 ئەیلوول 2026


وەڵام بدەوه