ئەمڕۆ چوارشەم چواری ئادار، كارزان عەبدولهادی سەرۆكی شارەوانیی هەولێر، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ جارێكی تر زەوی بەسەر فەرمانبەرانی ناوشاری هەولێر دابەش دەكرێت.
زیاتر گوتی، لەو قۆناغەدا فەرمانبەرانی ناو شاری هەولێر قۆناغی شەشەم و زەوی وەردەگرن، دابەشكردنەكەش وەك چەند جارە بەشێوەیەكی راستەوخۆ بەڕێوە دەچێت.
پێشتر باسی لەوەش كرد، وەجبەی یەكەمی زەوی ئێستە لە قۆناغەكانی تاپۆكردن و سێ وەزارەت بە كارەكە هەڵدەستن، ئێستە قۆناغی یەكەم هەموو شتێكی ئامادە دەكرێت و بەمنزیكانە وێنەی تۆماریان بۆ دەردەچێت.


وەڵام بدەوه