بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر پەیامێکی ئاراستەی سەرجەم کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و هاووڵاتیان کرد.
لە پەیامەکەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر هاتووە: "لە پێناو پاراستنی ئاسایش و ڕێکخستنی کارەکانی تیمە تایبەتمەندەکان لە شوێنی ڕووداوەکان، پێویستە سەرجەم کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەکە بکەن و لە ڕووماڵکردنی شوێنی ڕووداوەکان خۆیان بپارێزن، هەتاوەکو بە شێوەیەکی فەرمی ڕێگەپێدان و ڕەزامەندی بە بڵاوکردنەوەی زانیارییەکان دەدرێت."
ئاماژە بەوەش دراوە: "لە پێناو پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی، داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەین گرتەڤیدیۆ یان وێنەی شوێنی ڕووداوەکان تۆمار نەکەن و بڵاویان نەکەنەوە."
هەروەها ئاسایشی هەولێر سوپاسی هاووڵاتیان دەکات کە هەمیشە هاوکاریانن لە پێدانی زانیاری


وەڵام بدەوه