Kurdistan Press - مەلا مستەفا مسعود بارزانی سەردانی پڕۆژەیەکی گەیاندنی ئاو بۆ چەند گوندێکی سنووری قەزای مێرگەسۆر کرد مەلا مستەفا مسعود بارزانی سەردانی پڕۆژەیەکی گەیاندنی ئاو بۆ چەند گوندێکی سنووری قەزای مێرگەسۆر کرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مەلا مستەفا مسعود بارزانی سەردانی پڕۆژەیەکی گەیاندنی ئاو بۆ چەند گوندێکی سنووری قەزای مێرگەسۆر کرد

بەڕێز مەلا مستەفا مسعود بارزانی بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون و بەدواداچوون، سەردانی پڕۆژەی ئاوی گوندەکانی (بیێ، بێخشاش، کانیبۆت و بێدیال) لە گوندی زرارا کرد و لە چۆنییەتی بەڕێوەچوون و کارکردن لەو پڕۆژەیەی کۆلیەوە.
ئەم پڕۆژەیە ئاوی تەسفیەکراو بۆ خواردنەوە لە ڕووباری زرارا دەگوازێتەوە و کێشەی کەم ئاوی چوار گوندی ئاماژە پێکراو چارەسەر دەکات.
هەر لەو سەردانەدا، بەڕێزیان سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی سەر ڕووباری زرارا کرد و لە بەرامبەر هەندێ سەرپێچی و پیس کردنی ژینگە و ئاوی ڕووبارەکە، هاولاتیان و لایەنە پەیوەندارەکانی ڕاسپارد بۆ ئەوەی بە زووترین کات ڕێ و شوێنی گونجاو دابنرێت بۆ ڕێگری کردن لە تێکدانی ژینگە و پیس کردنی ئاوی ڕووبار و فڕێدانی زبل و پاشماوەی هاولاتی و گەشتیاران.
لەو بارەیە بەڕێزیان تەئکیدی لەوە کردەوە کە کلتوری ژینگە پارێزی یەکێکە لە بنەما و بەها پیرۆزەکانی عەقیدەی بارزان و نیشانەی ئیمان و شارستانییەتە، بۆیە پێویستە کاری جددی تر بکرێت بۆ بەرز ڕاگرتنی هەستی ژینگە دۆستی و بەرپرسیارێتی لە پاراستنی ژینگەی دەڤەری بارزان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه