سەرۆکی حکومەت و نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمەریکا هێرشەکانی سەر کوردستان و باڵیۆزخانەی ئەمەریکا شەرمەزار دەکەن
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 3/14، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە باڵیۆز تۆم بەڕاک، نێردەی تایبەتی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ بۆ سووریا و باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیا پێگەیشت.
لە پەیوەندییەکەدا دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.
هەردوولا هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان و باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدایان شەرمەزار کرد.
هەروەها جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە لە پەیوەندیی بەردەوامدا بن.


وەڵام بدەوه