Kurdistan Press - ستایشی رێككەوتنی هەرێم و بەغدا دەکرێت ستایشی رێككەوتنی هەرێم و بەغدا دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ستایشی رێككەوتنی هەرێم و بەغدا دەکرێت

زۆر بە هێزەوە نەوت رەوانە دەكرێت و ئەمەیش بەرهەمی رێككەوتنەكەیە

ئەو رێككەوتنە دەریدەخات كێڵگەكانی كەركووك چەندە گرنگن لە سەقامگیری بازاڕی نەوتی جيهان

 

كۆمپانیای نەوتی باكور رای گەیاند، بەشێوەیەكی بەهێز بەرهەم و هەناردەی نەوتی كەركووك دەستی پێ كردەوە و دەشڵێ‌، "ئەم پێشكەوتنە گرنگە بەرهەمی رێككەوتی حكوومەتی فیدراڵ و حكوومەتی هەرێمە".

 

ئەمڕۆ چوارشەم 18ی ئادار، كۆمپانیای نەوتی باكور لە عێراق رای گەیاند، دەست بە هەناردەی نەوتی كەركووك بۆ بەندەری جەیهانی توركی كرا بە بڕی 250 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا، ئەمەیش بە دەستپێكێكی بەهێز دەزانێ لە بەرانبەر ئەو ئاڵنگارییە گەورەیەی لە بەردەم هەناردەی نەوتی عێراق هەبوو.

 

كۆمپانیای نەوتی باكور دەڵێ‌،" كێڵگەكانی كەركووك گەڕانەوەیەكی بەهێزیان تۆمار كرد لەڕووی بەرهەم و هەناردەوە، لەگەڵ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی خاو بۆ بەندەری جەیهانی توركی، دوای ئەوەی ماوەیەك وەستابوو كە ئەمەیش ئاڵنگارییەكی گەورە بوو لەبەردەم كەرتی نەوت".

 

كۆمپانیای باكور دەڵێ‌، "ئەو پێشكەوتنە گرنگە بەرهەمی رێككەوتنی نێوان حكوومەتی فیدراڵ و حكوومەتی هەرێمی كوردستانە، بابەتێكە بەشدار دەبێت لە كاراكردنەوەی گرنگترین دەروازەی ستراتیجی بۆ هەناردەكردن، هەروەها كراوەیی سیستمی هەناردەی نەوت بەهێز دەكات".

 

راگەیەنراوەكەی كۆمپانیای نەوتی باكور باس لەوە دەكات، گرنگی پرۆسەكە تەنیا لە هەناردن نییە، بەڵكو سەركەوتنێكی تەكنیكی و كارگێڕییە هەروەها هەنگاوێكی ستراتیجییە دەریدەخات كێڵگەكانی كەركووك چەندە گرنگن لە پشتیوانی ئابووری و سەقامگیری بازاڕی نەوت. 

دوای مشتومڕێك حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵی عێراق، لەسەر ئەوە رێككەوتن نەوتی كەركووك لە رێگەی بۆڕییە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستانەوە هەناردە بكرێت. چونكە عێراق بەهۆی شەڕی ئێران ناتوانێ‌ لە رێگەی بەندەرەكانی باشوورەوە نەوت هەناردەی دەرەوە بكات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا