ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 3/26، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا ، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، پرسە و سەرەخۆشیی لە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، پرسە و هاوخەمی خۆی بۆ شەهیدانی پێشمەرگە دەربڕی و پشتیوانی ئەمەریکاشی بۆ هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە دووپات کردەوە.
سەرۆکی حکومەت، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەربڕی.
لە تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و ئاڵنگارییە ئابورییەکان تاوتوێ کران.


وەڵام بدەوه