لە ڕاگەیەنراوەکەدا سەبارەت بە کەشوهەوای ئەمڕۆ هاتووە، بەگشتی ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت، نمەباران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە زۆربەی ناوچەکان بەردەوامیی دەبێت، بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان کە هەندێک کات ئەگەری لێزمەبارانی دەبێت. کاریگەریی ناسەقامگیریی کەش بەردەوامیی دەبێت بۆ کاتەکانی درەنگانی شەو، زیاتر لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و پارێزگاکانی (سلێمانی و هەڵەبجە) و تاکوو کاتەکانی بەیانیی شەموو دەمێنێتەوە.
هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە خێرایی با مامناوەند دەبێت و لە نێوان (15 بۆ 25) کیلۆمەتر دەبێت لە سەعاتێکدا، بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوا. مەودای بینین لە نێوان (شەش بۆ هەشت) کیلۆمەتر دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبن لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەن:
هەولێر 19 پلەی سیلیزی
پیرمام 16 پلەی سیلیزی
سۆران 17 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 11 پلەی سیلیزی
سلێمانی 17 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 18 پلەی سیلیزی
دهۆک 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان 21 پلەی سیلیزی
لەبارەی کەشوهەوای سبەی شەموو، ڕاگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت. ئەگەری بارینی کەمێک نمەباران هەیە لە کاتەکانی بەیانیدا، بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە سنوورییەکان. خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت و لە نێوان (10 بۆ 25) کیلۆمەتر دەبێت لە سەعاتێکدا، بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوا. مەودای بینین لە نێوان (حەوت بۆ نۆ) کیلۆمەتر دەبێت و پلەکانی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ کەمێک دادەبەزن.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی شەموو بەم شێوەیەن:
هەولێر 18 پلەی سیلیزی
پیرمام 13 پلەی سیلیزی
سۆران 16 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران نۆ پلەی سیلیزی
سلێمانی 15 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 16 پلەی سیلیزی
دهۆک 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان 20 پلەی سیلیزی


وەڵام بدەوه