پڕۆژەی دووسایدکردنی ڕێگەی سپیلک - قەندیل بە دیزاینێکی سەردەمیانە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. ئەم پڕۆژەیە وەک شادەماری بەستنەوەی پارێزگای هەولێر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و دەروازە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەژمار دەکرێت.
ئامانجی پڕۆژەکە: چارەسەرکردنی ئاستەنگی پێچەکانی سپیلک و ئاسانکاری لە هاتوچۆی نێوان هەولێر، سۆران و دەروازە سنوورییەکان.
شێوازی جێبەجێکردن: پڕۆژەکە بە چەند قۆناغێک بەڕێوەدەچێت.
کاتی دەستپێکردن: چاوەڕوان دەکرێت دوای تەواوبوونی پڕۆژەی تونێل و ڕێگەی میڕاوە و ماوەران، کارکردن تێیدا دەست پێبکات.


وەڵام بدەوه