مەسرور بارزانی سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر کونسوڵخانەی کوێت دەکات
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە توندترین شێوە سەرکۆنەی ئەو هێرشەی کرد کە کرایە سەر کونسوڵخانەی گشتیی دەوڵەتی کوێت لە شاری بەسرە و بە پێشێلکارییەکی زەقی یاسای نێودەوڵەتی و پەیماننامە دیپلۆماسییەکانی ناوبرد.
سەرۆکی حکومەت داوای لە حکومەتی فیدراڵیی عێراق کرد لێپێچینەوەی توند لە ئەنجامدەرانی ئەو کارە تێکدەرانەیە بکات، هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە ڕێکاری جدی بگیرێتەبەر بۆ کۆتاییهێنان بەو هێرشانەی دەکرێنە سەر نێردە دیپلۆماسییەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه