سەرچاوەیەک لە بەغدا رایگەیاند، وردبینی لە لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان لە وەزارەتی دارایی عێراق دەستیپێکردووە و چاوەڕواندەکرێت تاوەکو سەرەتای هەفتەی داهاتوو تەواوبکرێن.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەبارەت بە داهاتی ناوخۆ، چاوەڕواندەکرێت ئەم مانگەش هاوشێوەی مانگی ڕابردوو، هەرێمی کوردستان نەتوانێت 120 ملیارەکە دابینبکات، هەروەها وتیشی، حکومەتی فیدراڵیش تێگەیشتنی بۆ دۆخەکە هەیە، بەڵام بڕیارەکە لەدەستی سەرۆکوەزیرانی عێراقە.
سەبارەت بە وادەی خەرجکردنی مووچە، ئەو سەرچاوەیەی بەغدا رایگەیاند، "ئەگەر سەرەتای هەفتەی داهاتوو داهاتی نانەوتی ڕەوانەکرا، کۆتایی هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 4ی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرجدەکرێت، ئەگەر نا دەکەوێتە سەرەتای مانگی داهاتوو."


وەڵام بدەوه