سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر ڕایگەیاند، هەڵمەتی نۆژەنکردنەوە و قیڕتاوکردنی شەقامی خێرای ١٢٠ مەتری (لە ڕێگای پیرمامەوە تاوەکو ڕێگای سەرەکیی موسڵ بۆ هەردوو ساید) بە چڕی دەستیپێکردووە و کارەکان تێیدا بەردەوامن.
ئەم پڕۆژەیە لەلایەن کۆمپانیای هێمن گروپـەوە بە شێوەی خۆبەخش و وەک دیارییەک بۆ شاری هەولێر و هاوڵاتیان جێبەجێ دەکرێت.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه