رێکخەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی رۆژنامەنووسان، لە راگەیەنراوێکدا بە توندی رەخنە لە سوکایەتییەکەی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەگرێت بەرامبەر بە رۆژنامەنووسێکی شاری سلێمانی کە پێی گوتبوو "حوشتر". رێکخەری میترۆ ئاماژە بەوە دەکات کە چاوەڕوانی داوای لێبووردن بوون لەلایەن یەکێتییەوە، بەڵام بێدەنگییان هەڵبژاردووە. هەروەها داوا لە رۆژنامەنووسان دەکات کە بێ ترس هاوپشتی یەکتر بن و لە بەرامبەر سوکایەتیکردن بە پیشەکەیان بێدەنگ نەبن، و بێدەنگی لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانیش بە "سامناک و خەمناک" وەسف دەکات.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه