بەغدا تەنها ٤٢٪ی پشکی بودجەی هەرێمی ناردووە؛ زیاتر لە ٤٨ ترلیۆن دینار بڕدراوە
کورتەی داتاکانی پەرتووکی کار و چالاکییەکانی وەزارەتی دارایی (٢٠١٩ - ٢٠٢٥) سەبارەت بە بودجەی هەرێمی کوردستان:
ڕێژەی نێردراو: حکومەتی فیدراڵ لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا، تەنها ٤٢٪ی پشکی شایستەی هەرێمی کوردستانی ناردووە.
کۆی پشکی هەرێم: پشکی ڕاستەقینەی هەرێم (دوای دەرکردنی خەرجییە سیادی و حاکیمەکان) زیاتر لە ٧٩ ترلیۆن دینار بووە.
بڕی پارەی نێردراو: بەغدا لەو ماوەیەدا تەنها ٣٣ ترلیۆن دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەران ناردووە.
بڕی پارەی بڕدراو: زیاتر لە ٤٨ ترلیۆن دینار لە پشکی یاسایی هەرێمی کوردستان بڕدراوە و ڕوانە نەکراوە.
خەرجییەکانی دیکە: حکومەتی فیدراڵ هیچ بڕە پارەیەکی بۆ خەرجییەکانی بەکارخستن و وەبەرهێنان بۆ هەرێمی کوردستان نەناردووە.
#Kurdistanpress





وەڵام بدەوه